بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە ئەستەنبۆڵ پێش سەفەری بۆ ئەمریکا بۆ بەشداری لە هەفتا و چوارەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: لە درێژایی سنوورەکانمان ئامادەکاری تەواو بووە.
سەرۆک کۆماری تورکیا لەم بارەوە وتی: ئەمریکا دەزانێت کە هاوپەیمانێکی ستراتیژیکی ئێمەیە. پێکەوە لە ناتۆش بەشدارین و لە درێژایی ساڵانێکی بەردەوام ئەو هاوپەیامنێتیە ستراتیژیکە بە هەر شێوەیەک درێژەی هەبووە.
ئەردۆغان وتی: نامانەوێت لە گەڵ ئەمریکا ڕووبەڕوو ببینەوە. بەڵام ئەمریکاش هاتووەتە ناوچەیەک کە بانگهێشتی نەکراوە. ئێستا یارمەتیدەری گرووپە تیرۆریستییەکانە کە ناتوانین نەیبینین. لە ڕاستیدا پاڵپشتی ئەوان لە گرووپە تیرۆریستییەکانی یەپەگە و پەکەکە ئاشکرایە.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها لە سەر کڕینی سیستەمی بەرگری پاتریۆت جەختی کرد: ئەو بژاردە هێشتا لە سەر مێزە.
Your Comment