بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە چەند کاتژمێر لەمەوپێش گەیشتە نیۆیۆرک، وتی: سەفەری نیۆیۆرک هەلێکی باشە بۆ دیدارە مێدیاییەکان و کۆبوونەوە لە گەڵ ئەندامانی ناوەندە فیکرییەکان.
موحەمەد جەواد زەریف زیادی کرد: دۆخی ئێستای ناوچە، نێودەوڵەتی، پەیمان شکێنیەکانی ئەمریکا و مەترسیگەلێک کە کۆشکی سپی پێکی هێناوە و ڕوانگەکانی ئێران سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەکە لە پرسە سەرەکییەکانی لێدوانی سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە بەرنامەکانی خۆشی وتی: ڕۆژی چوارشەممە لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی ١+٤ کۆ دەبینەوە و پاش ئەوە دیدار لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی بریتانیا، فەڕەنسا و عەمانم هەیە.
وەزیری دەرەوە وتیشی: ئەمریکییەکان ناتوانن هاوکات هەم تیرۆریزمی ئابووری و هەم دانیشتن لە سەر مێزی دانوستان ببەنە پێشەوە.
زەریف ڕایگەیاند: ئەمریکا ئەگەر بیەوێت بێتەوە ناو ١+٤ چ وەکوو ئەندامێک چ وەکوو میوان، ئەبێ سەرەتا کۆتایی بهێنێت بە شەڕی ئابووری دژی ئێران.
زەریف سەبارەت بە گەمارۆی بانکی ناوەندیش وتی: گەمارۆی بانکی ناوەندی نیشانەی داماوی ئەمریکایە. بانکی ناوەندی پێشتریش گەمارۆ درابوو و ئێستا لە ژێر ناوێکی دیکە دووبارە گەمارۆ درا.
Your Comment