۳ ملیۆن پەنابەری سووری لە ناوچەی ئەمن نیشتەجێ دەکرێن

سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەگەری نیشتەجێ بوونی دوو تا سێ ملیۆن پەنابەری سووری لە ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ناوچەی ئەمنی دارێژڕاو بۆ باکووری سووریا دەتوانێت ٢ تا ٣ پەنابەری سووری وەربگرێت کە لە ماوەی هەشت ساڵ شەڕی ناوخۆیی لە سووریا، پەنایان بردووەتە تورکیا و وڵاتانی ئەورووپی.

ئەردۆغان بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەگەر لە بەڕێوە چوونی گەڵاڵەی ناوچەی ئەمن بە بەشداری ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پێكشەوتنی کردەیی ئەنجام نەبێت، تورکیا خۆی بە تەنیا هەنگاو دەنێت، وتی: بە پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە ڕۆژهەڵاتی فورات و بە پێی پانتایی ئەو ناوچەی ئەمنە، ئێمە دەتوانین دوو تا سێ ملیۆن ئاوارەی سووری کە ئێستا لە وڵاتی ئێمە یا ئەورووپا ژیان دەکەن، لە ئەو ناوچە نیشتەجێ بکەین.

ئەردۆغان لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە داوا لە وڵاتانی ئەورووپی دەکەین لە پرسی ئەدلەب و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات پاڵپشتمان بن.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هەفتەی داهاتوو ئەردۆغان لە گەڵ دۆناڵد ترام هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی لە سەر پێکهێنانی ناوچەی ئەمن بە درێژایی ٤٥- کیلۆمەتر سنووری هاوبەش لە گەڵ سووریا گفتوگۆ دەکەن.

News Code 28421

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =