ئێران لە هیچ ئاستێکدا لە گەڵ ئەمریکا دانوستانی نابێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: سیاسەتی گوشاری زۆرینە لە بەرانبەر ئێران هیچ بایەخێکی نییە و هەموو بەرپرسانی ئێران یەکدەنگن کە لە هیچ ئاستێکدا دانوستان لە گەڵ ئێران ناکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە لە سەرەتای دانیشتنی وانە وتنەوەیان بۆ خوێندکارانی شەریعە، بە ئاماژە بە ڕەوتی پڕ شکۆی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی تازیەباریی ئیمام حسێن (د.خ) ئەمساڵ لە ئێران، جەختیان کرد: گەلی ئێمە لە ژێر خێوتی حەزرەتی حسێن دا بەردەوام دەبێت لە ڕێگای خۆی.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەندێ پرسی گرینگ و ڕۆژەڤ زیادیان کرد: گەلی ئێران بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی شەپۆلێکی پڕوپاگەندەی بەرفراوان و قووڵی دوژمن دژی وڵات و پیرۆزاییەکان خەریکی بڕیاردانە ، هەڵبەت کە لە بەرانبەر ئەم شەپۆلانە کە هەندێ جار بە نهێنی و هەندێ جار ئاشکران و ناوبەناو لە سووچێکی وڵاتیس دەردەکەون؛ دامو دەزگا پەیوەندیدارەکان هۆشیارن، بەڵام ، گرینگی ڕۆڵی خەڵکە.

 ئەوان جەختیان کردە سەر گرینگی دان و پشت بەستن بە توانست، دەفرایەتی و لێهاتوویی ناوخۆیی گەنجان لە هەموو بواراەکانی، ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی .

ئاماژەشیان بە پێشکەوتنی وڵات لە بواری زانست، تەکنۆلۆژیا و هەروەها هەواڵی خۆش لە بەشی بەرهەم هێنان، دا و ڕایانگەیاند:  جووڵەیەکی ڕوو لە بەرەوپێش چوونی لە بواری بەرهەم هێنانی ناوخۆیی لە وڵاتدا بەدی دەکرێت کە پشت بە خوا خەڵک بە زوویی ئاسەوارەکانی دەبینن.

جەختیشیان کرد دەرمانی هەموو کێشەکان لە دەستی خەڵکدایە و نابێت پشت بە بیانییەکان ببەسن ، نابێت هیواتان فڵان دەوڵەت و فڵان حکوومەت بێت.

ئەوەشیان دووپات کردەوە کە ئەم وتە بەو مانا نییە کە دەرگای هاوکاری و هاتوچوو لە گەڵ دەوڵەتەکانی جیهان دابخرێت، ئێمە حەز بە هاتوچوو و گفتوگۆ و پێکەوە بوون دەکەین بەڵام نابێت کارەکانی وڵات بە هاتوچوو وگفتوگۆ لە گەڵ بیانییەکان گرێ بدرێتەوە. هەرچی دەتوانن کەڵک لە ئیمکاناتی جیهان وەرگرن بەڵام دەرمان لە ناوخۆی وڵاتە و چارەسەر بە دەستی خەڵکە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە ڕێگای نوێ کە کۆماری ئیسلامی ئێران گرتوویەتە بەر، وتیان: بیانییەکان و دەستوپەیوەندەکانی نیزامی سەرمایەداریی ڕۆژاوایی بە هەر شێوەیەک کە بتوانن دوژمنی دەکەن بەڵام پشتیوان بە خوا ئەم کارەبە هیچ کوێ نەگەیشتووە و ناشگات و گەلی ئێران بە سەر دوژمنی خۆیدا بەتایبەت ئەمریکا سەردەکەوێت.

 ڕێبەری سەبارەت بە ئامانجی ئەمریکاییەکان لە دووبارە باس کردنی پرسی دانوستان لە گەڵ ئێران وتیان: هەمووان دەبێ بزانن و گرینگی بەمە بدەن کە ئەمە پیلانە.

ڕێبەری هەروەها بە ئاماژە بە هەڵوێستە جۆراوجۆرەکانی بەرپرسانی ئەمریکایی سەبارەت بە دانوستان زیادیان کرد: هەندێ جار دەڵێن دانوستان بە بێ پێش مەرج، هەندێ جاریش دەڵێن دانوستان بە ۱۲ مەرج، ئەم وتانە یان نیشانەی سیاسەتی شپرزاوی ئەوانە و یان پیلانە بۆ سەر لێشێواندنی لایەنی بەرانبەر. هەڵبەت کۆماری ئیسلامی سەری لێناشێوێت، چونکوو ڕێگای ئێمە ڕوونە و دەزانین چ دەکەین.

وتیشیان: ئامانجی ئەمریکاییەکان دۆزینەوەی ڕێگاچارە نییە بەڵکوو سەپاندنی خواستە دزێوەکانیانە . پێشتر من ئەوەم وتبوو بەڵام ئێستا ئەم ئەمریکاییانە ئەوندە بێ شەرمن کە خۆیشیان بە زمانی خۆیان دان بەو سەپاندنەدا دەنن.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە وتەکانی بەرپرسێکی ئەمریکایی کە وتبووی دەبێ لە گەڵ ئێران لە سەر مێزی دانوستان دابنیشین و ئێمە فڵانە شت بڵێین و ئێران قبووڵی بکات، زیادیان کرد: بۆ ئەم جۆرە دانوستانانە دەبێ بڕۆنە لای ئەو کەسانەی کە وەک مانگای شیرین. کۆماری ئیسلامی ، کۆماری ئیمانداران، موسڵمانانی خوایی و کۆماری سەربەرزیە.

لە درێژەدا ڕێبەریی ئامانجەکانی ئەمریکا لە سیاسەتی زۆرینە و هەوڵ بۆ پەلکێش کردنی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستانی ڕوون کردەوە و وتیشیان: سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا، گوشاری زۆرینە لەسەر ئێران لە چوار چێوەی گەمارۆی جۆراوجۆ، هەڕەشە و وڕلێدانە، چونکوو دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا دەزانێت بە تەعارف ناتوانێ چۆک بە کۆماری ئیسلامی ئێران دابدات.

ڕاشیانگەیاند: ئامانجی ئەوان لە دانوستان ئەمەیە کە بە هەموان بسەلمێنن، گوشاری زۆرینە ئەنجامی هەیە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە پێچەوانەی ئەوەی کە دەیانوت دانوستان ناکەین، ناچار بوون کە بێنە سەر مێزی دانوستان، کەواتە تەنیا ڕێگای بەرەنگاریی ل گەڵ ئێران، گوشاری زۆرینەیە.

 جەختیشیان کرد کە ئەگەر دوژمن توانی بیسەلمێنێت کە گوشاری زۆرینە لە سەر ئێران کاریگەرە، ئێران و گەلی ئێران ڕووی ئاسایش نابین، چونکوو لەمەو بەدوا ئەمریکا داوای هەرچی لە ئێران بکات، ئەگەر قبووڵی نەکات، گوشار دەخاتەوە سەری.

 ئەوەشیان وت کە ئەورووپاییەکان هەر لەم پێناوەدا سوور بوون لە سەر ئەوەی کە ئێمە لە گەڵ ئەمریکاییەکان دانوستان بکەین، بۆ ئەوە بوو بیسەلمێنن کە گوشاری زۆرینە لە سەر ئێران سیاسەتێکی سەرکەوتوویە و دەبێ هەر ئەم سیاسەتە بگیردرێتە بەر.

ئەوەشیان وت کە هەموو بەرپرسانی ولات لەوانە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەوانی دیکەش ، یەک دەنگ ڕایانگەیاندووە کە لە گەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەین ، نە دانوستانی دوو لایەنە و نە چەند لایەنە.

ڕێبەری ئێران جەختیان کرد: ئەگەر ئەمریکا قسەکانی پێشووی وەرگرێتەوە و تۆبە بکات و پەشیمان بێتەوە و گەڕایەوە رێککەوتنە ناڤۆکیەکەی ، ئەو کات لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێککەوتنە دەتوانێ لەگەڵ ئێران قسە بکات، بەڵام جگە لەوە هیچ دانوستانێک لە هیچ ئاستێکدا لە نێوان بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا ڕوو نادات، چ لە نیۆیۆرک و چ لە شوێنێکی تر.

News Code 28386

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =