پاپۆڕێکی هەڵگری ۲۵۰ هەزار لیتر سووتەمەنی لە کەنداوای فارس ڕاگیرا

پاپۆڕێکی هەڵگری ۲۵۰ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخ لە لایەن هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە لە ئاوەکانی باشووری ئێران ڕاگیرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە دوای وەرگرتنی زانیاری ورد و کاری هەواڵگری ، هێزەکانی ناوچەی پێنجەمی هێزی دەریایی سوپا، پاپۆڕێکیان ڕاگرت کە ۲۵۰ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخی تێدا بووە.

قاچاخچییە دەستگیر کراوەکان ڕایانگەیاندووە کە بارەکەیان لە پاپۆڕە زەبەلاحەکان کڕیوە و کۆیان کردووەتەوە.

 پاپۆڕەکە بە هەموو بارەکەی و فەرمانبەرانیەوە ڕادەستی بەرپرسانی دادوەری کراون تاکوو بۆ کاری قاچاخ ببڕێنە بەردەم دادگە.

News Code 28379

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =