بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوە و سناتۆرێکی ئەمریکی لەبارەی هێرشی فرۆکەیی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان، ڕایگەیاند: نزیکەی ٥ ساڵە هاوپەیمانی سعوودی بە دەستدرێژیی جۆراوجۆری بۆ سەر یەمەن و ئەنجامدانی جەنایەتگەلی جەنگی، ئاگری شەڕی بەرداوەتە ناوچە و یەمەنییەکان نیشانیان داوە کە هەمبەر بە شەڕ و دەستدرێژکاری دەوەستن.
مووسەوی بە ئاماژە بە لێدوانەکانی پەمپێئۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، راشیگەیاند: تۆمەتی ئاوا نەزانانە و لێدوانی کوێر و بێ بەهرە لە چوارچێوەی دیپلۆماسیدا بێ مانا و پووچە. لە پەیوەندیگەلی نێودەوڵەتیدا تەنانەت " دوژمنایەتی"یش خاوەن لانی کەمێکی بڕوا و تێگەیشتن و لوژیکە و بەرپرسانی ئەمریکی ئەو لانی کەمەش ناپارێزن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەدا جەختی کرد: وادیارە ئەمریکا بە هۆی شکستی لە سیاسەتەکانی دیکەی، سیاسەتی درۆی قەبەی لە دژی ئێران گرتۆتە بەر.
ناوبراو لە کۆتاییدا تاقە رێگە چارە بۆ جێگر کردنی ئاسایش لە ناوچە و کۆتایی هێنان بە قەیرانی یەمەنی وەستاندنی هێرش و دەستدرێژییەکانی سعوودی، وەستاندنی یارمەتی سیاسی و چەک و چۆڵی وڵاتانی رۆژئاوایی بە دەستدرێژکاران و دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی زانی.
Your Comment