بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێناتۆر کرەیس مۆرفی بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر بە پاگەندەی مایک پەمپێئۆ سەبارەت بە ئێران کاردانەوەی نیشان دا.
کرەیس مۆرفی لە کاردانەوە بە وتەکانی مایک پەمپێئۆ سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە هێرشە فڕۆکەییەکانی ئەم دواییە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی عەرەبستان، لە " بەرانبەر ئەنگوستەکانی ئێران و حوسییەکان" ڕەخنەی گرتووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەر نووسیوە: تاران لە پشت نزیک بە ١٠٠ هێرش بۆ سەر عەرەبستانی سعوودییە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆحانی و زەریف وا دەنوێنن خەریکی دیپلۆماسین. لە نێوان هەموو داواکارییەکان بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان، ئێران ئێستا هێرشێکی بێ وێنەی کردووەتە سەر سەرچاوەکانی دابین کردنی وزەی جیهان.
بەڵام سێناتۆر مۆرفی لە هەژماری تویتەرکەی خۆی نووسیویە: ئەم سادە ڕوانینە بێ بەرپەرسایەتییە و چوون بۆ ناو شەڕێکی بێ واتایە کە بە سەرماندا نەسەپێندراوە بەڵکوو هەڵبژێردراوی خۆمانە.
Your Comment