AP ١٣٩٨ خەرمانان ١٨ ٢٣:٠٠

ڕێوڕەسمی ماتەمینی تاسووعای حسێنی لە کوردستان

ڕێوڕەسمی ماتەمینی تاسووعای حسێنی لە کوردستان

هاوکات لە گەڵ سەرتاسەری ئێران پارێزگای کوردستانیش ڕێوڕسەمی ماتەمینی تاسووعای حسێنیی بەڕێوە برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دووشەممە شیعە و سوننەی کوردستان هاوکات لە گەڵ نەتەوەی ئێران لە قاڵبی دەستەی سینەزەنی و زنجیر زەنی بە زمانی کوردی و تورکی لە تاسووعای حسێنی تازیەباریان کرد.

لە شای سنە، دەستەکانی سینەزەنی و زنجیرزەنی ئەمڕۆ لە لای بلواری شەهیدانی شبلی، شەقامی پاسداران و پادگان تازیەباری دەکەن و لە کۆتاییدا بە پەڕینەوە لە شەقامەکانی فردۆسی و ئیمام خومەینی، لەبەر حسێنیە کۆبوونەوەیان کرد.

خەڵکی کوردستان لە سەرەتای موحەڕەمەوە بە هەڵکردنی ئاڵای تازیەباری و دامەزرانی بەنێری ڕەش لە سەر دار و دیواری ئیدارە، ماڵ، مزگەوت، حسێنیە و تەکیەکان ماتەمینی خۆیانیان نواند.

News ID 28288

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha