بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لەدرێژهی دیدارەکانی شاندی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئێوارەی رۆژی چوارشهمه ٤ی ئهیلولی 2019 چاوی بەشاندی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەوت.
لەدیدارێکدا سەرۆکی شاندی پەرلەمانی کوردستان باسى له پهیوهندییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرد ووە.
هەروەها ڕایگەیاندووە: "هەرێمی کوردستان مێژووییەکی دێرینی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە و لەزۆربەی قۆناغەکان هاوکاری هەرێمی کوردستان بوون و لەئێستاشدا کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو کۆنسوڵخانەی لە هەرێمی کوردستان هەیەو پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەبوارەکانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی زۆرباشە.
جەختیش کراوە کە لەهەوڵی ئەوەشداین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پەرلەمانی ئێران بەهێز بکەین وەکو سەرجەم بوارەکانی تر".
لەبەرامبەردا شاندی پەرلەمانی ئێران خۆشحاڵیی خۆیان بەو دیدارە دەربڕی و هیوایان خواست پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان بەهێزتر بکەن و بەڵێنیاندا بەهەموو شێوەیەک هاوکاری و هەماهەنگیی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
بۆچوونی ئێوە