AP ١٣٩٨ خەرمانان ١٣ ١٠:٠٨

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران:

ئێران پاش وەرگرتنی ١٥ ملیار دۆلار، ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ ١+٤ دەبێت

ئێران پاش وەرگرتنی ١٥ ملیار دۆلار، ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ ١+٤ دەبێت

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە وتی: ئێران پاش وەرگرتنی ١٥ ملیار دۆلار ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ وڵاتانی ١+٤ دەبێت، بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە هێشتا سەبارەت بە ئەو گفتوگۆوە جیاوازە ڕای زۆر هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران کە پاش دانوستانی ڕۆژی دووشەممە لە پاریس ئێستا لە ئێسلۆڤێنی بەسەر دەبات، ڕایگەیاند: ناوەرۆکی دانوستان لە گەڵ فەڕەنسا سەبارەت بە شێوەی دابین کردنی داواکاریی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە فرۆشی نەوت و شێوەی دابین کرانی داهاتەکانە.

ناوبراو وتیشی: ئێران تەنیا لە یەک دۆخدا بە تواوەتی دەگەڕێتەوە سەر بەرجام ئەویش ئەوەی کە بتوانێت نەوتی خۆی ئازادانە بفرۆشێت و داهاتەکەی ڕاستەوخۆ بگەڕێتەوە بۆ ئێران.

عێراقچی جەختی کرد: دوابەدوای پێوەندی تەلەفۆنی ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، پێیان وترا کە ئەورووپا ئەبێ یان لە ئێران نەوت بکڕێت یان ئەبێ ١٥ ملیار دۆلار وەکوو پێش فرۆشی نەوت بدرێتە ئێران، ئەو کاتەیە کە ئێران ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ وڵاتانی ١+٤ دەبێت بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە هێشتا سەبارەت بە ئەو کارە جیاوازی ڕای جیدی لە نێوان لایەنەکان هەیە.

News ID 28208

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha