بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرگی یەکەمی کۆمەڵەی چوار بەرگیی "مێژووی چڕوپڕی کامیاران" لە ژێر ناوی "جوگرافیای مێژوویی پاڵەنگان" بەرهەمی توێژینەوەی ٢٥ ساڵەی محەمەد باقر پیری لە فەرهەنگسەرای ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری کامیاران ڕوونوێنی کرا.
لە پێشەکیی ئەم کتێبەدا هاتووە: ناوچەی کامیاران رۆژگارێک یەکێک لە شاڕێیانی سەرەکیی جادەی ناسراوەی هەوریشم و ئاڵقەی پەیوەندیی مێزۆپۆتامیا، شارەزوور بە مەریوان و هەمەدان بووە.
محەمەد باقر پیری هەروەها لە "مێژووی چڕوپڕی کامیاران"دا دەڕوانێتە هێرشی ئەسکەندەری مەکدوونی بۆ ئێران و سەرلێشێوانی سوپاکەی لە دەشتی سکەندەرتەنگی.
شایانی باسە، هاوکاتی ڕوونوێنی لە کتێبی "جوگرافیای مێژوویی پاڵەنگان"، پیشانگایەکی وێنە لە مێژووی ١٢٠ی ڕابردووی ناوچەی کامیاران لە فەرهەنگسەرای ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئەو شارە بۆ ماوەی دوو رۆژ (٨ و ٩ی خەرمانان) بۆ لایەنگرانی کرابۆوە.
بۆچوونی ئێوە