AP ١٣٩٨ خەرمانان ٩ ١٠:٠٠

ڕۆفاتی ۱۰ قوربانی تێدایە؛

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شەنگال دۆزرایەوە

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شەنگال دۆزرایەوە

گۆڕێكی بە كۆمەڵی ئێزیدییەكان لە قەزای شنگال دۆزرایەوە و روفاتی نزیكەی ۱۰ قوربانی تێدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،له‌ ناوەڕاستی شه‌نگال و لە ناحیه‌ی گڕعزێری سه‌ر به‌ قه‌زای به‌عاج گۆرێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە.
 بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، روفاتی سەرجەم قوربانییەكان هی هاووڵاتیانی ئێزیدیین.
لەو هەواڵەدا هاتووە کە ئەو کەسانە لەلایەن چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە له‌ كاتی داگیركردنی شه‌نگالدا، شه‌هید كراون و له‌و شوێنه‌دا خراونه‌ته‌ گۆڕی بەکۆمەڵەوه‌.

News ID 28118

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha