سەفەر بۆ هەرێمی سێحراوی هەورامان / گەڕان بە ناو بەهەشتێکی زەویندا

ڕێگای پڕ هەوراز و نشێو بە ناو دارستانی بەڕوو و ناوچەیەکی پڕ لە یانەی پێپلیکانی بە خەڵکی هەڵقووڵاو لە فەرهەنگێکی تایبەتی هەورامان بێ گومان پاژێکە لە بەهەشتی زەوینی کە سەرنجی هەر گەشتیارێک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی پارێزگاکان: هەورامان ئەو ناوچەیە کە بە سەر دوو وڵاتی ئێران و عێراقدا دابەش بووە و بە هۆی تایبەتمەندیی شاز و هەروەها فەرهەنگی تاقانەی خەڵکەکەی، لەم رۆژانەدا ناوبانگی جیهانی گرتۆتەوە.

بۆ گەیشتن بە ناوچەی هەورامان لە دوو پارێزگای کرماشان و کوردستان جادەگەلێکی پێچڵاوپێچ هەن کە دەبێ چەندین کیلۆمەتر بە ناو دڵی دارستانە کەسکەکانی بەڕوودا تێپەڕ بیت و ئەوسا دەگەیتە شوێنێک کە خاوەن بەرزی و نەویی بێ ژومارە و خەڵکەکەیشی خاوەن فەرهەنگێکی تایبەتین.

سەفەر بۆ هەورامان لە سنەوە دەست پێ دەکات و لە رێگە دەگەیە گوندی "نگڵ"؛ شوێنێک کە یەکێک لە قورئانە مێژووییەکانی نووسراوەی سەردەمی خولەفای ڕاشدینی لە باوەش گرتووە. دوای ئەم زیارەتە، سەفەر دەتباتە بەر قاوەخانەکەی "نەی ئاوا" بۆ خواردنێکی تایبەتی کەلانە و ماست و پەنیری ناوچەیی.

سەوڵاوا یەکێکە لە چکۆلەترین ناوەندە شارییەکانی وڵات کە لە دڵی دارستان و داوێنی کێو و چیا سەربەرزەکاندا هەڵکەوتووە و بە گوێرەی سەرژمێرییەکان لە سەدا ٨٠ی حەشیمەتی خەڵکی گوندەکانن و تەنیا لە سەدا ٢٠یان لە شاری سەوڵاوادا نیشتەجێن.

گوندی دزڵی؛ ناوچەیەکی شاراوە لە دڵی کێودا

لە مەودای ٢٠ی کیلۆمەتریی شاری مەریوان گوندی دزڵی هەڵکەوتووە؛ گوندی دزلی بە هۆی هەلومەرجی تایبەتی جوگرافی و هەروەها تایبەتمەندییە سروشتییەکان لە دڵی کیودا هەشار دراوە و ئەگەر لە ڕووبەڕووەوە لێی بڕوانی هیچ نابینی و بەو هۆیە خەڵکی ئەو گوندە، خەڵکێکی ماندوونەناسن کە لە دڵی بەردەکان مەعاش و بژێوی بنەماڵەکانیان دابین دەکەن.

پاش تێپەڕین لە گوندی دزڵی دەگەیە سەر یاڵێکی سەخڵەت کە لە رۆژانی ساردی زەستان تا ماوەیەکی دوای بەهاریش نوقمی بەور و بەفرە و گەلێ جار رێگەی هاتوچۆی خەڵکی ناوچە بۆ ماوەیەکی زۆر داخراوە.

کە لە ملە و سەر یاڵەکانەوە دادەگەڕێی خوارێ، لە داوێنی کێوێک دەگەیە گوندی دەرەکی؛ گوندێک کە بە هۆی هاتوچۆی زۆر لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو گەورە و گەورەتر بووە و ئێستا لە گوندێکی چکۆلەوە بۆتە گوندێکی گەورە و بە حێشمەتێکی چەند هێندە.

ژاڵانە کەلێکی سەخڵەت بە دیمەنێکی بێ وێنە

پاش تێپەڕین لە پێچە سەخڵەت و زۆرەکان، دەگەیە سەریاڵی ژاڵانە؛ شوێنێک لە سنووری دوو پارێزگای کوردستان و کرماشان. کاتێک دەگەیە ئەو سەرە گوندەکانی هەورامانی تەخت، کەماڵە و ... دەردەکەوێت و بۆ جارێکی دیکە بەرجەوەندێکی جوان و تابلۆیەکی ئاوێتە لە چیا، دارستانی دارە گوێز سەرنجەکان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

بۆ گەیشتن  بە گوندی هەورامان دەبێ بە هەمان زەندە پێچی سەخڵەت ببڕی، هەتا دەگەیە باوەش گوندێکی تایبەتی کە بە ماسوولەی کوردستان ناوی لێ دەبرێ و ماڵەکانی پلیکان ئاسا لە سەر یەک بنیات نراون. ئەم گوندە لە داوێنی کێوێکی بڵیند و بەرامبەر کێوێکی دیکە هەڵکەوتووە و نمانەیەکی تایەکاری لە نژیارڤانی ئاراستە دەکات کە بە بێ بەهرە وەرگرتن لە چیمەنتۆ، بە بەرد ماڵی سێ نهۆمی هەڵچنیوە و دەستی هونەرمەندی نژیارڤانی ناوچەیی بەنایەکی داڕشتووە کە بۆتە مایەی سەرسووڕمانی ئەندازیاران و توێژەرانی بیناسازی.  

گوندی هەورامان بە بەهرەمەند بوون لە تایبەتمەندییە شازەکان لە پەنای فەرهەنگی خۆجێی و ناوچەیی، لە ساڵانی ڕابردووەوە بۆتە یەکێک لە ناوندە سەرەکییەکانی گەشتیاری لە پارێزگای کوردستان و بەو هۆیە کرانەوەی شوێنی نوێی مانەوە و حەوانەوە لەم ساڵانە لە هەوراماندا دوو هێندە پەرەی سەندووە.

دوای بە سەر کردنەوەی گوندی هەورامان و گەشتێک بە ناو مزگەوتی مێژوویی و بەردین، زیارەتی پیرشالیار و بینینی پیشانگاگەلی پیشەی دەستیی خەڵکی هەورامان و هەروەها خواردنی خۆجێی، ٣٠ کیلۆمەتری دیکە بەرەو سنووری پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان رێگە دەبڕی و دەگەیە گوندەکانی سەلین و بڵبڕ کە پاش ئاوگیریی بەنداوی داریان کەشێکی کەنارئاوییان بە خۆوە گرتووە، بەوەشەوە نژیارڤانیی تایبەتی هەورامان لەم گوندانەشدا سەرنجەکان ڕادەکێشن.

کانیاوی سەرەنجڕاکێشی بڵ لە نێوان کوردستان و کرماشان

کە لە بڵبڕ و سلین تێدەپەڕی دەگەیە شوێنێک کە ساڵانێک بە دەنگی بە خۆڕەمی کانیاوەکەی یەکێک بوو لە تایبەتی‌ترین و شازترین کانیاوەکانی ئاوی کانگایی لە سەرتاسەری ئێران و ڕەنگە هەموو جیهان. بەڵام پاش ئاوگیریی بەنداوی داریان، چیتر ئەو دەنگە بە خۆڕەمە وەکوو جاران گوێیەکان زاخاو نادەن، هەر چەند هێشتاش هەیمەنەی کۆنی لێ نەبڕاوە و شوێنێکی تا دڵ بخوازێت، دڵڕفێنە.

هەجیج یەکەمین گوندە کە پاش ڕەت بوون بە ناوی دڵی دوو تونێلدا گەیشتن بە پارێزگای کرماشانت بە خێرهاتن پێ دەڵێت؛ گوندێک بە خۆراکی خۆجێی و کەنارئاوێکی تازەسازبوو لە ئاوگیریی بەنداوی داریان و هەوایەکی تا ڕادەیەک شێدار لە پەنای ئاوهەڵدێرانی پشت گوندەکە کە بۆتە هۆی چەقبەستنی هەمیشەیی وەرزی بەهار لەو سروشتەدا.

ئەگەرچی شوێنە دڵفڕێن و سەرنجڕاکێشەکانی ناوچەی هەورامان نایەتە وشە و تەنیا بە لە نزیک بینینەوەیە کە دەکرێت ئاوێتەی چێژەکان و وەرزە چوارینەکانی بیت، بەڵام ئەم کورتە دەتوانێ گێڕانەوەیەک بێت لە سەفەرێکی گەشتیارانە بۆ رۆژانی پشوودانی بەردەم لەم وەرزی هاوینەدا.

News Code 28115

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha