فەتوای گەمارۆی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پەیڕەو دەکەین

نوێنەری هاوپەیمانی فەتحی عێراق بە ئاماژە بە پەیڕەو و جێبەجێ کردنی فەتوای حەرام بوونی ئامادەیی سەربازنی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەدا، جەختی کرد کە پڕۆژە یاسای دەرکرانی ئەو سەربازنە لە خاکی عێراق پەسند دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "بغداد الیوم"، هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند کە فەتوای ئایەتوڵڵا سەید کازم حسێنی حائێری مەرجەعی شێعە سەبارەت بە حەرام بوونی ئامادەیی سەربازنی هێزەکانی ئەمریکا  جێبەجێ دەکات.

فاتح خەزعەلی نوێنەری فەتح بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتیشی: لە گەڵ هێزبوونی هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە رێگەی بوودجەی ٢٠٢٠ بۆ کڕینی ڕادار و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتە و چەکی مۆدێرن، ئەو فەتوایە جێبەجێ دەکەین.

خەزعەلی بە ئاماژە بە زەروورەتی یارمەتی دانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی ئاسایشی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی سەرکەوتنەکان و پاراستنی دەسەکەوتەکانیان، زیادی کرد: پڕۆژە یاسای دەرکرانی سەربازانی بیانی لە خاکی عێراق پەسند دەکرێت.

جەختی لەوەش کرد: پەرلەمانی عێراق لە ساڵی داهاتوودا و لە گەڵ دەست پێ کردنەوەی ڕەوتی نوێی دانیشتنەکانی، دەیەوێ ئەو پڕۆژە یاسایە پێوشوێن بگرێت و پەسندی بکات.

شایانی باسە، ئایەتوڵڵا حائێری لە فەتوای خۆیدا بە پێداگری لەوەی کە ئەمریکییەکان خۆیان تیرۆریزم و داڵدە دەری تیرۆریستانن، ڕایگەیاند: درێژەی ئامادە بوونی هێزی سەربازی ئەمریکایی و هێزەکانی وەک ئەوان لە هەر حاڵەتێکدا و لەوان ڕاهێنان و ڕاوێژکاریی سەربازی یان بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم حەرامە.

News Code 28112

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =