AP ١٣٩٨ خەرمانان ٨ ٢٠:٣٦

بە بیانووی پەیوەندی بە حزبوڵڵا؛

ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر ٤ ناوەندی لوبنانی

ئەمریکا  گەمارۆی خستە سەر ٤ ناوەندی لوبنانی

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە گەمارۆی بانکێک و سێ کۆمپانیای لوبنانیی دیکە بە تۆمەتی پەیوەندی بە حزبوڵڵاوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە تاس، ئەمریکا چوار ناوەندی لوبنانیی بە بیانووی پەیوەندی بە حزبوڵڵاوە خستە لیستی گەمارۆکانی.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک کە لەوبارەیەوە بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی ماڵیی "جەماڵ ترۆستی بانک (Jammal Trust Bank)"ی وەک یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی لوبنان بە بیانووی پاڵپشتیی دارایی لە حزبوڵڵا خستۆتە لیستی گەمارۆوە.

وەزارەتی دارایی ئەمریکا هەروەها لە داسەپاندنی تەنگەژەی دیکە بە سەر سێ کۆمپانیای بیمەی هاوپەیوەند بە بانکەکانی لوبنان هەواڵی دا و ڕاشیگەیاند کە سێ هاووڵاتیی فەلەستینی و هاووڵاتییەکی لوبنانی بە هۆی پەیوەندیی لە گەڵ چالاکیگەلی بزووتنەوەی فەلەستینی حەماس گەمارۆ داوە.

News ID 28110

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha