هەڵبژاردەکانی مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ناسێندران

چواردەهەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وڵات و بەرێوەبەرانی پارێزگایی بە ناساندنی هەڵبژاردەکانی ئەم خولە، کۆتایی پێ هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چواردەهەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان شەوی ڕابردوو (سێ شەممە) لە میانەی ڕێوڕەسمی کۆتایی لە هۆڵی نشاتی مەریوان، هەڵبژاردەکانی ئەم خولەی بە گوێرەی خوارەوە ناساند:

* بەشی توێژینەوە و ئایدیا داڕشتن:

ـ لەوحی ڕێزنان و خەڵات بۆ وتاری "لێکدانەوەی دیاردەناسانەی شوێنی ڕوودانی شەڕ لە گێرانەوەگەلی کتێبی پیرۆزی قورئان، پەیمانی کۆن و نوێ بۆ شوێن‌دۆزیی هاوسەنگ لە شانۆی سروشتی" لە مەریەم مەنسووری.

ـ دیپلۆمای فەخر و خەڵات بۆ وتاری "مەرگی شانۆ: لێکدانەوەی پەیوەندیی چەمک هاوکاری لە گەڵ مرۆڤی تاکی هاوچەرخ لە پڕۆسەی داهێنەرانەی شانۆ" لە محەمەد ئەوحەدی حائێری.

* بەشی ئایدیا داڕشتن و شانۆنامەنووسی بۆ فەزاگەلی دەرەوەیی:

ـ سەید محەمەد ئەمین ئالی یاس بۆ شانۆی "دوا پلاک"

ـ تریفە کەریمیان بۆ شانۆی "نۆیز"

ـ عەلی ئەسغەر خەتیب زادە بۆ شانۆی "شێری یاخی"

ـ سەید سرووش پیامبەری بۆ شانۆی "مەستەر دیفاڵ"

داوەرانی ئەم بەشە و بەشی توێژینەوە بریتی بوون لە سەعید ئەسەدی، ڕەفێق نوسرەتی و مەنووچهری ئەکبەرلوو.

* بەشی نێونەتەوەیی:

١- مۆسیقا:

ـ دەیڤید پریواڵ لە ئەرمەنستان بۆ بەشی مۆسیقا ڕێزی لێ‌ گیرا.

٢- داڕشتنی فەزا:

ـ یاسر مەیهەن شانۆی خوێنی بووکەڵە

ـ هەروەها لەوبەشەدا ڕیز لە "ئەلەکسان" لە ئۆکراین گیرا.

٣- باشترین ئەکتەری ژن:

ـ نەسرین بابای بۆ دەورگیڕان لە شانۆی خوێنی سوور

ـ هەروەها لەوبەشەدا ڕیز لە "ئاناهی" لە ئەرمەنستان گیرا.

٤- باشترین ئەکتەری پیاو:

ـ ئیسرائیلیان لە ئەرمەنستان

ـ هەروەها لەوبەشەدا ڕیز لە ئەمیر محەمەدی ئینسافی بۆ دەورگێڕان لە شانۆی "وێستگە" گیرا.

٥- گەڵاڵە و ئایدیا:

ـ موختار زارعی محەمەدی بۆ شانۆی "کاتژمێری ٩" بەرهەمی هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستان

ـ هەروەها لەوبەشەدا ڕیز لە ئیسرائیلیان لە ئەرمەنستان گیرا.

٦- باشترین دەرهێنەر:

ـ ئیسرائیلیان لە ئەرمەنستان

ـ هەروەها موختار زارعی محەمەدی بۆ شانۆی "کاتژمێری ٩" بەرهەمی هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستان، لە بەشی تایبەتیدا خەڵات کرا.

٧- بەرهەمی هەڵبژاردەی مێهرەجان:

ـ شانۆی "ئەم لە کوێ و ئەو لە کوێ" لە برووجێرد

ـ شانۆی "دابڕان" لە دەرهێنانی محەمەد نیما لەم بەشە خەڵاتی ڕووانینی جیاوازی پێبەخشرا.

ـ هەروەها لەوبەشەدا ڕیز لە شانۆی "دەستکاری" لە مەهدی زیائیان پوور لە تاران گیرا.

* بەشی ناوخۆیی:

١- منداڵ و میرمنداڵ:

ـ گرووپی شانۆیی "شکستی دێوەزمەی بێکاری" بەرهەمی نەسرین شاهروودی.

٢- بەشی ئایینی و نەریتی:

ـ کەریم خاوەری و نامق خودایار لە مەریوان

ـ هەروەها لەو بەشەدا ڕیز لە عەلیڕەزا ئیسماعیلی لە سەقز گیرا.

٣- داڕشتنی فەزا و دیمەن:

ـ ئارەزوو عەلیپوور و ئەمیر ئەمینی بە هاوبەشی بۆ شانۆی شاڵبروون لە لاهیجان

٤- مۆسیقا:

ـ گرووپی باسنێک لە بەندەر خەمیر

٥- مۆسیقای ڕکابەریی ئازاد:

ـ عەلی حاتەمی و هۆزان کەریمی لە گرووپی مۆسیقای شانۆی سانتی‌مەتر لە مەریوان

ـ هەروەها لەو بەشەدا ڕیز لە عەلی حزجی سادقی و مەجید ڕەهبەری ئازاد گیرا.

٦- گەڵاڵە و ئایدیا:

ـ سەید سۆران حسێنی بۆ شانۆی سانتی‌مەتر لە مەریوان

ـ هەروەها لەو بەشەدا ڕیز گیرا لە مێهران مەکاری و سەرژین عەبدوڵڵا بۆ شانۆی "ژنێک لێرە نەما"، محەمەد ڕەزا جەعفەری و میلاد حەسەن زادە بۆ شانۆی "تەورە جەخت لە سەر کراوەکان" و بێهنام کاوە بۆ شانۆی "نەهەنگێک نامەی بۆ خودا نووسی".

٧- باشترین ئەکتەری ژن:

ـ ئێلاهە پوور جەمشیدی بۆ دەورگێڕان لە شانۆی "هادی و هودا"

ـ هەروەها لەو بەشەدا ڕیز لە ساغەر کەی‌خواە بۆ دەورگێڕان لە شانۆی "گوڵپەری" و مەهسا ئەبتەحی بۆ دەورگێڕان لە شانۆی "بێ پێشکرێ و بێ کرێ" گیرا.

٨- باشترین  ئەکتەری پیاو:

ـ مەیسەم شە‌ئابادانی بۆ دەورگێڕان لە شانۆی "بێ پێشکرێ و بێ کرێ" و موخترا محەمەدی بۆ دەورگێڕان لە شانۆی "سانتی‌مەتر" لە مەریوان بە هاوبەشی

ـ هەروەها لەو بەشەدا ڕیز لە هادی عەتایی بۆ دەورگێڕان لە شانۆی  "هادی و هودا" و ئەمیر کەفش دراز بۆ دەورگێڕان لە شانۆی "تەورە جەخت لە سەر کراوەکان"

٩- باشترین دەرهێنەری:

ـ ئەفشین خدری بۆ شانۆی "ژنێک لێرە نەماوە" لە سنە

ـ هەروەها لەو بەشەدا ڕیز لە سەعید بادیمی گوڵپەری، میلاد حەسەن زادە و سۆران حسێنی گیرا.

شایانی باسە، لیژنەی داوەرانی چواردەهەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، سێ شانۆی "سانتی‌مەتر"، "بێ پێشکرێ و  بێ کرێ"، "تەورە جەخت لێ کراوەکان"یان بۆ نمایشی گشتی هەڵبژارد.

News Code 28084

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =