بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خلووسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا لەمیانی لێدوانێكی ڕۆژنامە وانیدا ئاشکرای کرد کە سبەینێ سێشەممە، قۆناغی دووەمی ڕادەست کردنی سیستەمی مووشەكی ئێس-۴۰۰ لە لایەن رووسیاوە بە توركیا دەست پێدەكات.
ئاکار رایگەیاند کە لەم قۆناغەدا بەشێكی دیكە لە پارچەكانی موشەكەكە تایبەت بە هەڵگرتنی مووشەكەكان دەگاتە دەست سوپای توركیا و قۆناغەكەش بە چەند كاروانێك تەواو دەبێت.
ئاكار لە درێژەی وتەكانیدا باسی لە بنیادنانی ناوچەی ئارام كرد لە سووریا و رایگەیاند: "هێزە سەربازییەكانمان لەگەڵ هێزە سەربازییەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هەوڵی بەردەومدان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە بە شێوەیەكی گونجاو."
بۆچوونی ئێوە