بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدرارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، کێبڕکێیەکانی شۆفێری پاڵەوانێتی ڕاند دو ئافرۆدی خانمانی ئێران لە ڕۆژانی یەکەم و دووهەمی خەرمانان لە مازەندەران بەڕێوە چوو.
لە ئەو کێبڕکێیانە کە لە پیستی قائیم شاری پارێزگای مازەندەران بەڕێوە چوو وەرزشوانانێک لە ٢٠ پارێزگاوە بەشداریان کرد و لە پێنج بواری جیاواز بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پێکەوە کێبڕکێیان دا.
سەنا نەقشبەندی نوێنەری کوردستان لە بەشی ئافرۆد توانی لە کەمترین کاتدا بە پەڕینەوە بە لەمپەرەکان پلەی یەکەم مسۆگەر بکات و ببێتە خاوەن نیشانی زێڕ.
شیاوی باسە، یانەی کوردستان بە سەرپەرشتی لوقمان کەریمی زادە لە ئەو کێبڕکێیانە بەشداری کرد.
Your Comment