ئێران " ئێن. پی. تی " ی پێشێل نەکردووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاند کە ئێران بەڵێنەکانی لە ئێن پی تی پێشێل نەکردووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەی بی سی نیوز، وەزارەتی دەرەوەی ەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیی لە ژێر ناوی " پێبەندی بە ڕێککەوتنەکان و بەڵێنەکان لە بواری کۆنترۆڵی چەک، قەدەغەی پەرە سەندن و ڕێککەوتننامەکان" ی پێشکەشی کۆنگرە کرد.

لە بەشێکی تر لە ئەو ڕاپۆرتە ئاماژە کراوەتە سەر دۆخی پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنەکانی کۆنترۆڵی چەکی ئێن پی تی و تێیدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانی پێدا ناوە کە ئێران بەڵێنە ناڤۆکییەکانی خۆیی لە ئەو ڕێککەوتننامە پێشێل نەکردووە.

نووسراوی سەرەتایی ئەو ڕاپۆرتە کە دانی بە پێشێل نەکردنی بەڵینەکان لە لایەن ئێرانەوە ناوە، لە لایەن ئیدارەی کۆنترۆڵی چەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی یالیم پابلیت کۆ کراوەتەوە، بەڵام بڕێک لە ڕاوێژکارانی مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرپرسایەتی ڕاپۆرتەکەیان لە ئیدارەی کۆنترۆڵی چەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گرتووەتەوە و گواستوویانەوە بۆ ئیدارەی ئاسایشی نیودەوڵەتی و قودەغە کردنی پەرەسەندن و پاش ئەوە پابلیت لە پۆستەکەی کشایەوە.

بەڵام لە کۆتاییدا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپیش ڕاپۆرتی کۆ کراو لە لایەن ئیدارەی ئاسایشی نێودەوڵەتی و قەدەغە کردنی پەرەسەندنی وەزراتی دەرەوەی ڕەت کردەوە و ئێستا نووسراوی کۆتایی نوێی ئەو ڕاپۆرتە بۆ کۆنگرەی ئەمریکا نێردراوە و تەنیا ئاماژە کراوەتە سەر نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەگەری پیشێل کرانی بەڵێنەکانی لە لایەن ئێرانەوە و بۆ پشتیوانی لە ئەو پاگەندانەش ڕاپۆرتە نەسەلمێندراوەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران کراوەتە بەڵگە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا و هەروەها مایک پەمپێئو وەزیری دەرەوە لە لێدوانێکدا پاگەندەی پێشێل کرانی بەڵێنە ناڤۆکییەکان لە لایەن ئێرانەوەیان کردبوو، بەڵام ئێستا ئەو ڕاپۆرتە ئەو پاگەندەگەلە ڕەت دەکاتەوە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاش گێرە و کێشەی زۆر لە ڕاپۆرتی نوێی خۆی بۆ کۆنگرە، لە پاگەندە سەرەتاییەکانی خۆی سەبارەت بە پێشێل کرانی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی ئێن پی تی لە لایەن ئێرانەوە، کشاوەتەوە.

News Code 27985

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =