بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی دەوڵەت، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە کە لە نورویژ بە سەر دەبات، لە ڕێکخراوی کاروباری نیودەوڵەتی لە سەر پرسی شەڕ و داهاتووی کەنداوی فارس، وتی: بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی وڵاتەکان ئەبێ پێوەندی ئابووری لە گەڵ ئێمە ئاسایی بکەنەوە بەڵام ئەمریکا گوشار دەخاتە سەریان و ئیزن نادات.
ناوبراو زیادی کرد: ئامانجی گەمارۆکانی ئەمریکا خەڵکی ئاساییە کە ئەوە جۆرێک تیرۆریزمیە. ئەوان گوشار دەخەنە سەر خەڵک تا هەڵوێستەکانیان بگۆڕن ئەوەش پێناسەری تیرۆریزمە.
زەریف بە وتنی ئەوەی کە ئێران بە هەزار و ٥٠٠ مایل کەنار گەورەترین وڵاتی کەنداوی فارسە، وتی: نیوەی گەرووی هورموز لە کۆنترۆڵی ئێمەیە و کەسێک ناتوانێت ئاسایشی گەرووی هورموز بە بێ ئێران دابین بکات، ئەوان بزانن کە ناتوانن نائەمنی دروست بکەن ئەگەر کەسێک ئاسایشی کەنداوی فارسی دەوێت ئەبێ بۆ هەموو وڵاتەکان بێت ئێمە ئامادەی هاوکاری لە گەڵ ئەو وڵاتانەین کە لە ئەو بوارە ئامادەی دەرئەبڕن.
Your Comment