بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانۆڕی گەورەی غەدیر لە لایەن بڕایرگەی حەمزە سەیدوشەهەدای هێزی وشکایی سوپا بە ڕەمزی یا عەلی لە بەرزاییەکانی سنووری ناوچەی بورالانی ماکۆ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەڕێوە چوو.
بەرز کردنەوەی ئاستی ئامادەیی گیان فیداکان و پارێزەرانی سنووری ئێرانی ئیسلامی، لەناو بردنی پاشماوەی بنکەکانی گرووپە دژە شۆڕشەکان کە لە لایەن ئیستکباری جیهیانیەوە پاڵپشتی دەکرێن و پاک کردنەوەی ناوچەی باکووری ڕۆژاوای ئێران لە بوونی ئاژاوەچیانی چەکدار لە ئامانجەکانی بەڕێوە بردنی ئەو مانۆڕە بوو.
سەردار موحەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی وشکایی سوپا لە پەراوێزی ئەو مانۆڕە وتی: ئەو مانۆڕە، مانۆڕێکی ڕاستەقینەیە، چونکوو زەوی، دوژمن و هێزی گیان فیداکانی ڕاستەقینەن.
ناوبراو وتیشی: ئاسایشی سنوورەکانی ئێران بۆ ئێمە زۆر گرینگە و لە بەرانبەر هەر جۆرە جووڵەیەک کە ئاسایشی سنوورەکانی ئێران بخاتە مەترسییەوە ، دەوەستینەوە و لە گەڵ هیچ دوژمن شەرم ناکەین.
بۆچوونی ئێوە