بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەنگەسەر رایگەیاند: ئەمڕۆ دوشەممە فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا به چڕی بۆردومانی گوندی بۆڵێی سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەریان کردووە و دوو کەس برینداربوون.
لە هەواڵەکانی ماڵپەڕە کوردییەکاندا هاتووە ۴ کەس بریندار بوونە کە هەموویان خەڵکی سڤیلن.
بەپێی وتەی شایەتحاڵێک بۆ خەندان لە شوێنی رووداوەکە، برینی یەکێک لەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانەکەی سوپای تورکیاوە برینداربووە سەختە.
هاوکات سەرچاوەیەک لە سنوری برادۆست بە خەندان-ی راگەیاند، "لە کاتژمێر ۷:۴۰ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەربازانی سوپای تورکیا گوندی سیران-یان لە سنووری برادۆست داگیرکردووە.
هاوکات دوو گەنجیشیان بەناوەکانی عبدالقهار لەزگین مستەفا و جیهاد سلیم ئیسڤ رەسوڵ دەستگیرکردوە، کە تەمەنیان ۲۱ ساڵ و ۱۶ ساڵن.
بۆچوونی ئێوە