ئایەتوڵڵا ڕئیسی پاش سەردانی زیندان، دوو مامۆستای پێشەنگی کوردی بە سەر کردەوە

سەرۆکی دەزگای داد لە میانەی سەفەرەکەی بۆ پارێزگای کوردستان سەردانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنەی کرد و لە نزیکەوە لە گەڵ بەندییەکان بە تایبەت زیندانییە ئەمنییەکان کۆبووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای داد رۆی پێنج شەممەی ڕابردوو سەردانی پارێزگای کوردستانی کرد و پاش چند دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی، لە بڕیارێکی ناوازەدا بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنەی بەسەر کردەوە.

سەرۆکی دەزگای داد پاش سەردانی ڕاستەوخۆی لە بەندەکانی زیندانی ناوەندی شاری سنە، بە سەردانێکی لەناکاو چووە بەندی زیندانیە ئەمنییەکان کە زیندانیانی تاوانە کۆمەڵەیەتییەکانیش لەخۆ دەگرت.

لەو سەردانەدا ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وەک باڵاترین بەرپرسی دەزگای دادی وڵات لە نزیکەوە گوێی بۆ داخوازی و گازندەی زیندانییەکان و لەوان حەبیبوڵڵا لەتیفی گرت و بەڵێنی پەیجۆری و داکۆکی لە دۆسیەکانیانی پێدان.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوبراو پاش ئەو سەردانەی و بەر لە گەڕانەوەی بۆ تاران، بە پێی ئاگاداریی لە دۆخی تەندروستی مامۆستایان سەلاحەدین حیسامی پێشنوێژی پێشووی شاری سنە و سەید سەعید حسێنی ئەندامی لیژنەی فتوا، سەردانی کردن و لە نزیکەوە هەواڵپرسیان بوو.

News Code 27902

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =