بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، هەندێک سەرچاوەی خۆجێی لە داخوازیی وەزارەتی دادی ئەمریکا لە دەوڵەتی خۆجێی "جەبەلوتاریق" بۆ درێژەدا بە ڕاگیرانی نەوتهەڵگری "گریسی ١" هەواڵیان دا.
لەو پەیوەندییەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە وەزارەتی دادی ئەمریکا بە ناردنی نامەیەک بۆ دەوڵەتی جەبەلوتاریق خوازیاری درێژەی ڕاگیرانی نەوتهەڵگری ئێرانی گریسی ١ بووە.
شایانی باسە ئەو داخوازییەی ئەمریکا چەند کاتژمێر پاش ئەو ڕاگەیێندرا کە بڕیار بوو نەوتهەڵگری ئێرانی بە حوکمی دادگەی ناوچەیی جەبەلوتاریق پاش مانگ و نیوێک ئازاد بکرێت.
واتە وەک سەرچاوەگەلی خۆجێی پشتڕاستیان کردۆتەوە، داخوازیی ئەمریکا بە مانای هەڵوەشانەوەی بڕیاری ئازادکرانی نەوتهەڵگری ئێرانی لە رۆژی پێنج شەممەیە.
شایانی باسە تا ئێستا بەرپرسانی جەبەلوتاریق هیچ کاردانەوەیەکیان بەو هەواڵە نیشان نەداوە.
بۆچوونی ئێوە