ئێران ئاسایشی خۆی بە ئاسایشی ناوچەکەوه گرێ داوە / شکستی هاوپەیمانی ئەمریکی

کارناسێکی پرسەکانی ناوچە بە ئاماژە بەوەی کە ئێران ئاسایشی خۆی گرێ دراو بە ئاسایشی ناوچە دەزانێت، وتی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەنداوی فارس ئیمکان و بیانووی پێویستی بۆ سەرهەڵدان نییە و ئەمریکا لەوبارەیە شکستی هێناوە.

ڕەزا میرابیان کارناسی پرسەکانی ناوچە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەمریکا لە پێکهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کەنداوی فارس، وتی: مەبەستی سەرەکیی ئەمریکییەکان لەو پلانە، داکوتانی پێگەیان لە کەنداوی فارس و خۆنواندیان وەک دابینکەری ئاسایشی کەنداوی فارس و تەنگەلانی هورمۆز لە رێگەی تۆمەتبارکردنی ئێران وەک بەرپرسی نائەمنییەکانە.

وتیشی: ئەوان بۆ مسۆگەر کردنی شەرعیەتی ئەو پلانە، هەوڵیان داوە هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی جۆراوجۆر پێک بێنن، بەڵام بەختەوەرانە جگە لە ڕژیمی زایۆنی و بەریتانیا هیچ وڵاتێکی دیکە بە فەرمی و ئاشکرا تەڤلی ئەو هاوپەیمانییە نەبووە.

میرابیان جەختی کرد: پێدەچێ سەرەڕای لێدوانی خۆشبینانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەوبارەیە، ئەوان هیچ دەسکەوتێکی ئیجابیان لەوبارەیەوە نەبووە، چونکە یەکێک لە مەرجەکانی ئەوان ئەوەیە کە ئاسایش پاپۆرەوانی لە ناوچەی کەنداوی فارس لە ئەستۆی وڵاتانی بەشداربووی ئەو هاوپەیمانییەیە و تەنیا نەوتهەڵگرگەلێک پاڵپشتی دەکرێن کە ئاڵا ئەمریکایان لە سەر هەڵدرابێت.

ئەو کارناسەی پرسەکانی ناوچە بیری هێنایەوە: بە ئاوردانەوە لە ڕووداوەکانی مناگی ڕابردووی تەنگەلانی هورمۆز و کەنداوی فارس، هیچ وڵاتێک ئامادە نییە ئەو مەرجانە قبووڵ بکات. ئەوڕۆش ڕاپۆرتگەلێک بڵاو بوونەوەتەوە کە پاپۆرەکانی بەریتانیش هەوڵ دەدەن خۆببوێرن لە هەڵدانی ئاڵای وڵاتەکەیان لەو ناوچەدا، چونکە دەزانن ئەو ئاڵایە کێشەسازە بۆیان.

ناوبراو لە درێژەدا ئاوری لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسی دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارس هاوشێوەی ئەوەی لە ڤێرشۆ بەڕێوەی برد، دایەوە و ئەو هەنگاوەشی بێ ئەنجام و بێ دەسکەوت زانی.

میرابیان جەختی کرد: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەنداوی فارس ئیمکان و بیانووی پێویستی بۆ سەرهەڵدان نییە، چونکە چیتر وڵاتانی دیکە دەزانن کە تەڤل بوون لەو هاوپەیمانییە لە بری ئەوەی ببێتە چەتری ئاسایش بۆیان، تێچووەکانیان زیاتر دەکات.

کارناسی پرسەکانی ناوچە بە ئاماژە بە هەڵوێست و پێداگریی ئێران لە سەرەتای شەڕی داسەپاوە و شەڕی نەوتهەڵگرەکان لە کەنداوی فارس بۆ هاوئاهەنگی و هاوڕیزیی وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارس لە پێناو دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستە پارێزەر و دابینکەری ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس و تەنگەلانی هورمۆز بووە و بە باشترین شێوەش ئەرکەکانی خۆی ڕاپەڕاندووە و ئەوڕۆکەش دەزانێت کە ئاسایشی ئێران پەیوەستە بە ئاسایشی ناوچەکە و هەموو هەوڵی خۆی لەو رێگەدا خستۆتە گەڕ.

News Code 27861

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =