بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی ڕۆژی شەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی نۆهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت و بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی هەواڵنێر وتی: ئەو کۆبوونەوە گەورە لە پارکی شانۆ (ئیستقلال) ی سنە و بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە دەف ژەنانی ئێران بە جلوبەرگی نەریتی ناوچە جیاجیاکانی ئێران بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە نۆهەمین فێستیڤاڵی دەف نەوای ڕەحمەت لە ٢٢ تا ٢٤ ی گەلاوێژ و لە درێژەی ڕێزلێنان بە مۆسیقای نەتەوەیی بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند: ٣٠٤ بەرهەم لە پارێزگا جیاجیاکانی ئێرانەوە نێردراوەتە نووسینگەی فێستیڤاڵی سەرتاسەری دەف ژەنیی "نەوای ڕەحمەت" کە لە چاو ساڵەکانی ڕابردوو گەشەی کەمی بووە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو ژمارە بەرهەمە لە هونەرمەندانی دەف ژەنی ٣٠ پارێزگای ئێران و لە بەشەکانی تاکە کەسی، گرووپی و مەولوودی خوێنی نێردراونەتە نووسینگەی ئەو فێستیڤاڵە کە ٢٤٢ بەرهەم لە بەشی تاکە کەسی و ٦٢ بەرهەم لە بەشی مەولوودی خوێنی و گرووپییە.
بەرپرسی نووسینگەی نۆهەمین فێشتیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف ژەنی دەف نەوای ڕەحمەت زیادی کرد: ئەمساڵ لە ئەو فێستیڤاڵە جگە لە گرووپە دەف ژەنییە ناوخۆییەکان، مۆسیقای عێرفانی و ئایینی وڵاتی پاکستان و ئەفغانستان، مۆسیقای هیندی و گرووپی یاران لە هەرێمی کوردستانیش بەرنامەیان هەیە.
Your Comment