بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی پیشانگای وێنەی دەف نەوای ڕەحمەت وتی: لەم پیشانگایەدا بەرهەمی ١٠ هونەرمەندی وێنەگری کوردستانی کە لە خولەکانی ڕابردووی مێهرەجانی دەف نەوای ڕەحمەتدا بەشدار بوونە، ئاراستە دەکرێت.
ئەمین مورادی وێنەگرانی بەشداربووی ئەو پیشانگایەی سەید لەتیف حسێنی نەسەب، موسلێح پیرخزرانیان، فەرشید ئەردەڵان، کەیوان فیرووزەیی، بەختیار سەمەدی، ئێلهام ئەمی، ئاریان نەسروڵڵاهی، نەوید سەیدی مورادی و موبین پەیمانکار ڕاگەیاند و وتیشی: ٣٠ وێنەی ئەو هونەرمەندانە لەوڕۆوە (١٩ی گەلاوێژ) تا ٢٦ی گەلاوێژ لە گەلەریی سوورەی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە ئاراستە دەکرێت و دەرگای پیشانگا لەو ماوەیەدا بەڕووی هەمووان کراوەیە.
Your Comment