بەرەوڕوو بوونەوەی ئیسرائیل لە کەنداوی فارس مافی ئێرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ڕاگەیاندنی ئەگەری هاتنی ئیسرائیل بۆ کەنداوی فارس و بەشداری لە هاوپەیمانی سەربازی لە کەنداوی فارس، هەڕەشەیەکی ئاشکرا دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لە سەر ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئیسرائیل بۆ بەشداری لە هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشی پاپۆڕوانی لە کەنداوی فارس وتی: ئێران پێی وایە بنەڕەتی ئەو هاوپەیمانییە ئاڵۆزی هێنەرە و هەر جۆرە بەشداریەکی ئیسرائیل لە ئەو هاوپەیمانییە، کە بوونی ناڕەوای لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بنەڕەتی نائەمنی و ئاسەقامگیرییە، هەڕەشەیکی ئاشکرا دژی ئاسایش، سەروەری و یەکپارچەیی وڵاتی خۆی و هۆکاری ناسەقامگیری لە ناوچەی کەنداوی فارس دەزانێت و لە چوارچێوەی سیاسەتی بەرگری ئێران، مافی بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەو هەڕەشە و بەرگری دەداتە خۆی و لە کردەوەیی کردنەوەی دا لە چوارچیوەی سیاسەتی بەرگری وڵات، دوو دڵیی نییە و بەرپرسایەتی تەواوی پاشهاتەکانی ئەو هەوڵە مەترسیدارە لە ئەستۆی ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت.

مووسەوی سەبارەت بە هەوڵی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی سەربازی و یا بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی ئاسایشی دەریاوانی لە داهاتوودا بە بیانووی دابین کردنی ئاسایشی دەریاوانی لە کەنداوی فارس وتیشی: ئێران وەکوو یەکێک لە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس بە پێی ئەوەی کە ١٥٠٠ مایل لە کەنداوی هەیە و بە پێی بەرپرسایەتی مێژوویی، کەنداوی فارس بە درێژەی نیشتمانی خۆی دەزانیت و خۆی لە بەرانبەر دابین کردنی ئاسایشی پێبەند دەزانێت و پێی وایە هاتنی هێزی سەروو ناوچەیی بۆ کەنداوی فارس لە ژێر هەر ناو و پرسێکدا نە تەنیا یارمەتیدەر ئاسایشی انوچەکە نابێت، بەڵکوو بەستێن بۆ ئاڵۆزی و قەیران لە ناوچەی هەستیاری کەنداوی فارس، زیاتر لە ڕابردوو دروست دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆتایی دا ڕاشیگەیاند: کۆامری ئیسلامی ئێران دژایەتی خۆی لە گەڵ پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانییە ڕادەگەیێنێت و ئەوە بە هەوڵێکی ئاڵۆزکەر و فریوکارانە دەزانێت و بەڕێوەبەران و ئەندامانی وەکوو هۆکاری کاریگەر لە دروست بوونی ئاڵۆزی و قەیرانە دەناسێت.

News Code 27834

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =