بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد قادری وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: تیمی بەرگریی پارێزگای کرماشان کە پێکهاتبوو لە دوکتۆر سولەیمانی نوێنەری شاری هەرسین بە هاوڕێی فەرمانداری ئەو شارە، بەڕێز بەهرام نژاد نوێنەری پارێزگار و خۆم توانیمان بە بەرگری و ئاراستە کردنی بەڵگەی پێویست لە دانیشتنی تۆمارکاری، ئەو هەنگاوە لە پێناو بۆ شاری هەرسین و پارێزگای کرماشان هەڵگرین.
قادری بە ئاماژە بەوەی کە پێشتر هێمای جوگرافیایی گڵێمی هەرسین تۆماری جیهانی کراوە، ڕایگەیاند: بە ناساندنی هەرسین وەک شاری نیشتمانی گلیمدا هیوادارم لەوە بە دوا شایەدی بەرزبوونەوەی پێگەی ئەو هونەر و پیشە دەستییە بەرچاوەی پارێزگای کرماشان بین.
بۆچوونی ئێوە