AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ١١ ١٤:١٣

هێرشی داعش بۆ سەر سەلاحەدین و سلێمانی ١٠ کوژراوی لێ کەوتەوە

هێرشی داعش بۆ سەر سەلاحەدین و سلێمانی ١٠ کوژراوی لێ کەوتەوە

سەرچاوەگەلی ئەمنیی عێراق لە کوژرانی ١٠ کەس و بریندار بوونی ٣٠ کەسی دیکە لە دوو هێرشی داعش بۆ سەر پارێزگاکانی سەلاحەدین و سلێمانی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سومریه نیوز، تیرۆریستانی داعش ئەوڕۆ دوو هەڵمەتی تیرۆریستیان لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.

بە گوێرەی هەواڵەکان ئەو دوو هێرشەی داعش نزیکەی ١٠ کوژراو و ٣٠ برینداری لێ کەوتەوە.

ئامانجی داعش لەو هێرشانە پێکانی هێزەکانی عێراقی لە سەلاحەدین و هێزەکانی ئاسایش لە سلێمانی بووە.

News ID 27707

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha