بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵانە ئەو پێشبڕكێیە ئەنجامدەدرێت و خەڵك لە تەواوی جیهان دەتوانن لە سەر ماڵپەرەکەی ئەو گۆڤارە دەنگ بدەن بەو بیرمەندەی كە لە ریزبەندی لیستە پێشكەشكراوەكەدا لایان پەسەندە.
كۆچەر بیركار، زانای کوردی خەڵکی گوندی نێ مەریوان لە بواری زانستی بیركارییە کە ساڵی رابردوو خەڵاتی فیڵدزی لە زانستی بیركاریدا بەدەستهێنا كە بەرزترین خەڵاتە لەو زانستەدا.
لەو هەواڵەدا هاتووە: بەپێی پرۆسپێكت، ئەنجامی هەڵبژاردنەكە كاردەكاتە سەر خزمەتگوزاریە مرۆییەكان بە تەواوی جیهان و ریزبەندی لیستی ئەو بیرمەندانە روونیدەكاتەوە كە تواناكانیان تا چەند دەتوانێت جیاوازی لە زەوی دروست بكات.
Your Comment