تەلاری بوورسی مەهاباد دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری تەلارگەلی ناوچەیی بوورسی گەڵا نرخدارەکانی وڵات، وتی: تەلاری ناوچەیی بوورسی گەڵا نرخدارەکان لە مەهاباد وەک یەکەمین شاری وڵات دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیوان شێخی لە دانیشتنی کۆمیتەی ستراتژیی سەرمایەدانەری مەهاباد وتیشی: تەلاری ناوچەیی بوورسی گەڵا نرخدارەکان بۆ ناوەندی پارێزگاکان پێناسە کراوە، بەڵام بە هۆی بوونی نەخدینەیی و سەرمایەگەلی ماڵیی زۆر و سەرگردان بە تایبەت لە شارە سنوورییەکان، کرانەوەی ئەو تەلارە دەتوانێ رێ بۆ گەشەی باشووری پارێزگا خۆش بکات.

ناوبراو بە ئاماژە بە چالاکبوونی ئەو تەلارە لانی کەم بە ١٠ کارگرووپی بوورس لەو شارە و توانستی ڕاکێشانی نەخدینەیی لە شارەکانی باشووری ئازەربایجانی رۆژئاوا و لەوان بۆکان، پیرانشار، مەهاباد، شنۆ و سەردەشت، ڕایگەیاند: بازاڕەکانی سکە، دراو و موڵک زۆرەبەی سەرمایەی خەڵکی گرتۆتە بندەستی خۆی و ئەوە بۆتە هۆی ڕکوود و دابەزین و هەڵاوسان. لە کاتێکدا سەرمایەدانەری لە بوورس جگە لە پەرەدان بە بەرهەم هێنەری، پێشگری دەکات لە هەڵاوسان لە کۆمەڵگادا.

بەڕێوەبەری تەلارگەلی ناوچەیی بوورسی گەڵا نرخدارەکانی وڵات ڕاشیگەیاند: زەویی گونجاو بۆ کردنەوەی ئەو تەلارە لە مەهاباد دیاری کراوە و لە ئەگەری ڕێککەوتنەکان، هەنگاوی چێکردن و کردنەوەی ئەو تەلارە بە زووترین کات لەو شارە دەست پێدەکات.

News Code 27635

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =