بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، جەلال قەلعە شاخانی لە کۆبوونەوەی رێکخستن و بەرنامەڕێزی یەکەم فێستیڤاڵی مۆد و جلی کوردی وتی: یەکەم فێستیڤاڵ و پیشانگای مۆد و جلی کوردی بە ئامانجی پاراستنی شوناسی نەتەوەیی، تۆکمە کردنی یەکگرتوویی نەتەوەیی و پەرەسەندنی مۆد و جلی ئیسلامی ئێرانی بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕاگەیاندنی بانگهێشت بۆ ئەو فێستیڤاڵە وتی: پاش کۆتایی مۆڵەتی ناردنی بەرهەمەکان زیاتر لە ٢٧٠ بەرهەم لە بەشەکانی داڕشتنی جل، داڕشتی شێوەی دووران و داڕشتنی پارچە نێردراوەتە نووسینگەی ئەو فێستیڤاڵە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە یەکێک لە بەشەکانی ئەو فێستیڤاڵە، بریتیە لە پیشانگای مۆد و جلی کوردی، وتی: پیشانگای مۆد و جلی کوردی بە ئامادە بوونی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، خۆراسانی باکووری، کرماشان و کوردستان لە شەشەم تا نۆهەمی گەلاوێژ لە عیمارەتی خەسراوای سنە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment