بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعدی نەقشبەندی بە وتنی ئەوەی کە هەر ساڵ بە گەرم بوونی هەوا بەرز بوونەوەی ئاگر کەوتنەکان دەبینین، وتی: ژمارەی کەوتنەکان تا کۆتایی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو ٣٩ جار و زیاتر لە ئاستی لەوڕەکان بووە. ئەمساڵ بە پێی بارینەکان لە سەرەتای ساڵەوە، لەوڕەکان لە ئاستی پارێزگا زۆر بووەوە کە بەشێکی زۆر لە ئاگر کەوتنەکانیش لە دەڤەری شارەکان ڕووی داوە.
بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان وتیشی: لە ئاستی دارستانەکانی پارێزگاش ئاگرکەوتن رووی داوە کە لە هەمان کاتژمێرە سەرەتاییەکان بە هاوکاری خەڵکی خۆجەیی و هێزەکانی کاگر کوژێنەوە کۆنترۆڵ کراوە.
ناوبراو وتی: لە ئەو ماوەی زیاترین ئاگر کەوتنەکان پێوەندی بە شارستانی کامیاران بە ١٧٥ دۆنم و کەمترینیان پێوەندی بە شارستانی دیواندەرەوە بووە بە پێنج دۆنمەوە.
نەقشبەندی وتی: تا ئێستا دوو کەس لە هاوکارەکانمان لە سەرچاوە سروشتییەکان تووشی شکانی پێ هاتووە و یەک کەسیشیان ژەهراوی بووە بە هۆی دووکەڵی زۆرەوە.
بۆچوونی ئێوە