دەستێوەردانی ئەمریکا لە ڕەوتی توێژینەوە لە فەرماندەی سیخوڕی عێراقی

پەرلەمانتارێکی عێراقی لە دەستێوەردان و کارشکێنی ئەمریکییەکان لە ڕەوتی توێژینەوە لە فەرماندەی تۆمەتبار بە سیخۆری بۆ ڕێکخراوی سیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، ئەسعەد مورشێدی پەرلەمانتاری عێراقی ڕایگەیاند: گوشارگەلی ئەمریکی بۆتە هۆی دواخرانی بەرایی توێژینەوەکان لەبارەی مەحموود فەلاحی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار کە بە سیخۆری بۆ ڕێکخراوی سیا و پێدانی زانیاری لەبارەی شوێنی بنکە و بارەگای حەشدی شەعبی بە ئەمریکییەکان تۆمەتبارە.

ناوبراو لە هەوڵەکان بۆ بەری کردنی فەلاحی هوشداری دا و وتی: کۆمیتەی ڕاستی دۆزیی هاوپەیوەند بە دۆسیەی شەرمەزاریی فەلاحی بە هۆی گوشارەکانی ئەمریکا زۆر دواکەوتووە و بە گوێرەی ئەو زانیاریانە کە بە دەستمان گەیشتووە، گوشارگەلێک بۆ بێ بەری کردنی ئەو لە ئارادایە.

مورشێدی لە کۆتاییدا جەختی کرد کە دەبێ کۆمیتەی ڕاستی دۆزی لە خێراترین کاتی مومکیندا ئەنجامی توێژینەوە و لێپێچینەوەکان ڕابگەیێنێت.

News Code 27428

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =