بە ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیووز, وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەک منداڵی ئەو ژنانەی بە هۆی ئەندامی داعش بوونەوە لە عێراق و سووریا دەستگیر کراون، ڕادەستی ڕووسیا کردووەتەوە, لە ڕێگای مافەوانیشەوە هەوڵ دەدات بۆ دیاری کردنی چارەنووسی دۆسیەی منداڵانی داعشی دیپۆرت کراوە بۆ وڵاتەکانیان.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە حەوتەی ڕابردوو عێراق ئەو منداڵانەی ڕادەستی باڵوێزخانەی ڕووسیا لە بەغدا کردووە.
دوای لەناوچوونی داعش لە عێراق تا ئێستا ۴۷۳ منداڵی ڕووسی, تاجیکی, ئازەربایجانی, ئەڵمانی, فەڕەنسی, هەنگاری, بلاڕووسی , فەلاندی, ئۆکراینی و تورکیایی ڕادەستی وڵاتی خۆیان کراونەتەوە.
Your Comment