بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنیمەیشنی " خەونەکان لە قووڵایی" کە سناریۆکەی هی هونەرمەدی کۆچکردووی بانەیی رەحیم زەبیحی و بەرهەمی دەرهێنەری کورد "ڕه‌زا محه‌مه‌دی"یە، لە لایەن حەوزەی هونەری کوردستانەوە بەرهەم هاتووە.
ئەم فیلمە ۱۰ خولەکیە به سێ ته‌کنیکی نیگارکێشی له‌سه‌ر شووشه، سینه‌ماتۆگرافی تاک فریمی و ئێدیت ، نیگارکێشیی دیجیتاڵی فریمه‌کان به پێنووسی چوار لارج و دوو ڕەهەندی به‌رهه‌م هێنراوه.
فستیڤاڵی جیهانی فیلمی "salento"ی ئیتالیا ڕۆژی ۱۳ی خەرمانان دەستپێدەکات.
Your Comment