AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ١٩ ١٤:١٥

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی ئێران بۆ فیگارۆ:

هەڵگرتنی گەمارۆکان گرینگترین هەنگاو بۆ چارەسەریی قەیرانی ئێستایە

هەڵگرتنی گەمارۆکان گرینگترین هەنگاو بۆ چارەسەریی قەیرانی ئێستایە

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی ئێران جەختی کرد کە چارەسەریی قەیرانی ئێستا پێویستی بە هەڵگرتنی گەمارۆکان دژی ئێرانە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فیگارۆ، عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی ئێران، وتی: پرسی ئێستا ئەمەیە گەلۆ ڕێگایەک بۆ تێپەڕین لە قەیرانی ئێستا هەیە یان نا.

وتیشی: ئێران دوو بابەتی سەرەکی بەلاوە گرینگە، یەکەم ڕەتکردنەوەی دانوستانی ڕاستەوخۆی لە ژێر گوشار لەگەڵ ئەمریکا و کۆتایی هێنان بەم پاگەندە کە ئێران هەوڵ دەدات بۆ وەدەست هێنانی چەکی ناڤۆکی.

درێژەشی دا کە ئەوەی دەبێت بۆ وەدەستهێنانی ڕێگاچارە لەبەرچاوی بگرین، ئەو ڕاستیەیە کە دەبێ گەمارۆکان دژی ئێران هەڵگیردرێت تا ئێرانیش ئەو دوو هەنگاوە بەرەو دوا هەڵگرێتەوە.

ئەوەشی وت کە بەردەوامیی دۆخی ئێستا پاشهاتی جدی بەدواوە دەبێت کە ئەوەش کاریگەریی دەکاتە سەر بوونی ڕوانگەی نەرێنی.

شیاوی ئاماژەیە سێ ڕۆژ لەمەوپێش واتا ڕۆژی ۱۶ی پووشپەڕ ئێران دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتی ۶۰ ڕۆژەی بە ئەورووپا هەنگاوی دووەمی بۆ کەم کردنەوەی پابەندییەکانی بە بەرجام هەڵگرت.

News ID 27353

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha