بێن سەلمان سەدامی نوێی رۆژئاوا

جێگری سەرنووسەری رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە یادداشتێکدا بێن سەلمانی بە سەدامی نوێی رۆژئاوا زانیوه و هوشداری داوە کە ئەگەر دەوڵەتە رۆژئاواییەکان ئەوڕۆ پێش بەو سەدامە نوێیە نەگرن، ناچارن دواتر ئەو کارە بە تێچووی قورس و فراوانەوە بکەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: جەکسۆن دیێەل (Jackson Diehl) جێگری سەرنووسەری واشنتۆن پۆست لە یادداشتێکدا لە ژێر ناوی "سەدامی نوێی ئێمە" ڕووانیویەتییە بەسەرهاتی دیکتاتۆری پێشووی عێراق تا سەرهەڵدانی بێن سەلمان و هەڵوێستی رۆژئاوا و بە تایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمبەر بەو دوو کارەکتەرە، کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

رۆژگارێک دیکتاتۆرێکی بێ بەزەیی و ڕووهەڵماڵراو بوو کە لە وڵاتێکی خاوەن نەوتی عەرەبی و سەرەڕای زێدەرۆییەکانی لە لایەن ئەمریکا و دەوڵەتانی دیکەی رۆژئاواییەوە پاڵپشتی لێ دەکرا. جەنایەتەکانی دڵتەزێن بوون و لە هەمان کاتیشدا بەهای زۆری بە مۆدێرن کردنی وڵاتەکەی دەدا و دژی جیهادیگەری و بەرهەڵستی ئێران دەبوو. بەوەشەوە ڕەنگە جێگرەوەیەکی بۆ نەبوو.

ئەو دیکتاتۆرە پەیامی رۆژئاوای وەرگرت و لای خۆی بیری کردەوە کە تا کاتێک درێژە بە فرۆشی نەوت و دژایەتی لە گەڵ ئێران بدات، ئازاد لە کوشتوبڕ و بایکۆتی دژبەرانی و ملهۆری هەمبەر بە دراوسێیەکانی. ناوی ئەو دیکتاتۆرە سەدام بوو.

پشت‌ئەستووری و دڵگەرمی بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی، ڕاستەوخۆ ئەوی هان دا کە لە ساڵی ١٩٩٠ هێرش بکاتە سەر کوەیت و لەوێوە بوو کە شەڕە بێ کۆتاییەکان لە رۆژهەڵاتی ناڤین دەستی پێکرد؛ ئەو شەڕانەی کە ئەڕۆکە بۆتە داخ و ئەسەفێک بۆ هەموو دەزگاکانی سیاسەتی دەرەکیی رۆژئاوا.

ئێستا سی ساڵ دوای ئەو رۆژانە، هێشتاش سیاسەتوانانی رۆژئاوایی هەمان هەڵە دووپات دەکەنەوە و چاویان لە جەنایەتە چەپەڵەکانی محەمەد بێن سەلمان جێنشینی پادشای عەرەبستان قووچاندووە. هەمان کەسێک کە جەماڵ خاشقجیی پارچە پارچە کرد و ژنانێک کە خوازیاری ئازادیی زیاترن زیندانی و ئەشکەنجە دەدات و بوردۆمانەکانی لە دژی یەمەن، کارەسات و جەنایەتی جەنگییە.

کەچی بەوەشەوە، هەر حەوتەی ڕابردوو لە دانیشتنەکانی گرووپی بیست لە ئۆزاکای ژاپۆن، سیاسەتوانانی رۆژئاوایی بە خۆشحاڵی و دڵکراوەییەوە بە دەوریدا کۆببوونەوە؛ لە ترامپەوە هەتا سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمارانی دیموکراسییە گەورەکانی ئەورووپا لە پەنای رێبەرانی هیندستان، کۆریای باشوور و ژاپۆن کە تێکرایان لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو باوەشیان بۆ بێن سەلمان ئاوەڵا کردۆتەوە.

ئەگەر لێیان بپرسی بۆ ئاوا دەکەن، بێ گومان هەمان پرسیاری هەمیشە ئاشنای دووپاتە دەبیستییەوە: بێن سەلمان باشترین دەرفەتە بۆ مۆدێرن کردنەوەی عەرەبستان سعوودی. ئەو دژی ڕادیکاڵیزمی ئیسلامی شەڕ دەکات و هاوپەیمانی ئێمە و ئیسرائیل و دوژمنی ئێرانە و جێگرەوەکانی هەموو لەو خراپترن.

ئەوە هەموو لە کاتێکدایە کە ئەگنێس کالامەرد (Agnes Callamard) نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکدانەوەی ڕووداوی کوشتن و لەناوبردنی خاشقجی، رۆژی ١٩ی مانگی جوونی ڕابردوو لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕاشکاوانە وتبووی کە بە دڵنیاییەوە بێن سەلمان پلان و نەخشەی کوشتنەکەی داڕشتووە و پاشان شوێن پێی خۆی سڕیوەتەوە و سەرپۆشی ناوەتەوە ... بێدەنگیی بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر ئەو ڕاپۆرتە، قیزەونە. تەنانەت گوترش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وەڵامی داخوازیی کالامەردی بۆ توێژینەوەیەک لەوبارەیە نەدایەوە. ئەورووپاش بێدەنگە. ترامپیش لە ئۆزاکای ژاپۆن لە گەڵ بێن سەلمان دانیشتووە و ناشتا دەخوات.

بێن سەلمانیش ڕێک وەک سەدام حسێن بەو ئاکامە گەیشتووە کە خاوەن پەراوێزێکی هێمنە. ئەو ژنانەی خستوونیەتە زیندان و سیاچاڵەوە، هێشتا لەوێن و فرۆکەکانی یەمەن بوردۆمان دەکەن و ئەو یەکەمین هەنگاوەکانی بۆ بە دەست هێنانی چەکی ئەتۆمی هەڵدەگرێت. بەڵام دەوڵەتانی رۆژئاوایی دەبێت بزانن کە ئەگەر ئەوڕۆ پێش بەو دیکتاتۆرە نوێێە نەگرن، بەیانی ناچاران ئەو کارە بکەن؛ بە تێچوو و بەهایەکی یەکجار قورستر.

News Code 27329

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =