بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا لە کۆڕبەندی فەرماندە و بەرپرسانی هێزی زەوینی سوپا کە لە شاری مەشهەدی پیرۆز بەڕێوە دەچێت، بە ئاماژە بە دەسەڵاتی ئێرانی ئیسلامی لە ڕەهەندگەلی جۆراوجۆرەوە، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوڕۆکە دەسەڵاتێکی بەرچاوە لە ناوچەدا و ئەمریکا تاقەتی قبووڵ کردنی ئەو ڕاستییەی نییە.
ڕاشیگەیاند: کرانە ئامانجی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دەستدرێژکاری دوژمن لەم دواییەدا، هەلومەرجی لە بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامیدا گۆڕی و بەو کارە هەیمەنەی ئەمریکا تێکشکا و پاش ئەو ڕووداوە هەموو زانیان کە ئێمە چەندە بە هێزین.
سەردار پاکپوور بە ئاماژە بە گرینگیی کەڵک وەرگرتن لە توانستی ناوخۆپی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان جەختی کرد: ئێمە ئەگەر هەمبەر بە گەمارۆکانی دوژمن لاواز بجووڵێینەوە، دوژمن ئەو لاوازییە لە دژی خۆمان بە کار دێنێت.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە پەیمان شکێنیی ئەمریکا لە بەرجام دا و وتی: ئێمە نابێت هەمبەر بە دوژمنان پاشەکشێ بکەین و ڕێ بۆ پێشڤەچوونیان خۆش بکەین، هەر بۆیە بەرەنگاربوونەوەی پەیمان شکێنیی دوژمنان لە بەرجام خراوەتە پلانی کاریی کۆماری ئیسلامی ئێران.
فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا بە ئاماژە بە توانست و لێهاتوویی وڵات لە بواری تەکنۆلۆژیا، وتیشی: دوکتۆریەنی هێرش بۆ سەر ناخی دوژمن کە لە مانۆڕی پێغەمبەری مەزنی ١٢ مەشقی لە سەر کرا، لە رۆژەڤی هێزی زەوینی سوپادایە و هاوسەنگ لە گەڵ ئەو دوکتۆریەنە، ڕاهێنان، ئیمکانات و جیهازات و پەروەردەی هێزی ڕەزمەندەی لێهاتوو، شۆڕشی و بوێر و بە ئیمان و ئاگادار زیاتر لە جاران ئەنجام دەدرێت.
Your Comment