AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ١٧ ١٥:٠٦

دیداری نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن لە پاریس

دیداری نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن لە پاریس

سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بانگهێشتى فەرمیى سەرۆکى فەرەنسا، سەردانى پاریس دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بڕیارە رۆژى چوارشەممەی داهاتوو لە کۆشکى ئێلیزە، نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا دیدار و گفتوگۆ بکەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا پەیوەندییەکانى فەرەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند بابەتێکى دیکە تاوتوێ دەکەن.

News ID 27308

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha