بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، کاتژمێر ۱۱ و نیوی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەمە بوومەلەرزەیەکی ۵.۷ ڕیشتەر شاری مەسجد سلێمان لە پارێزگای خووزستان لە باشووری ئێرانی لەراندەوە.
ئەم بوومەلەرزە بە درێژایی جوگرافیایی: ۴۹.۵، پانتایی جوگرافیایی: ۳۱.۹۵ و لە قووڵایی ۱۷ کیلۆمەتری ڕوویدا.
ئەم بوومەلەرزە لە ۱۹ کیلۆمەتری مەسجد سلێمان، ۲۹ کیلۆمەتری قەڵای خاجە، ۳۷ کیلۆمەتری ئیزە، ۱۰۴ کیلۆمەتری ئەهواز و ۱۳۴ کیلۆمەتری شاری کورد ڕوویداوە.
تا ئیستا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یەک کەس کوژراوە و۳۷ کەسیش بریندار بوونە.
هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند : بینای زۆر ڕووخاوە و خەڵک نیگەرانی دووبارە بوونەوەی بوومەلەزرەن و هاتوونەتە سەر شەقامەکان و دیوار و دار و بەرد بەسەر ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلدا کەوتووە و خەساریان لێدراوە.
Your Comment