لێکۆڵینەوە لە فەرماندەی سوپای عێراق بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ سیا دەستیپێکرد

وەزیری بەرگریی عێراق لە پاش بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی دەنگی لە پەیوەندی تەلەفۆنی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار لە گەڵ بە کرێ گیراوێکی ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەمریکا (سیا)، فەرمانی پێکهێنانی کۆمیتەی توێژینەوەی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "روسیا الیوم"، پاش بڵاوبوونەوەی گرتەی دەنگی لە پەیوەندی تەلەفۆنی محمود فەلاحی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار لە گەڵ بە کرێ گیراوێکی ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەمریکا (سیا) لە لایەن تۆڕی ڕاگەیاندنی بەرخۆدان، نەجاح شمری وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پێکهێنانی کۆمیتەی توێژینەوەی دەرکرد.

لە بەیاننامەی بڵاوکراوەی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتووە کە فەرمانی پێکهێنانی کۆمیتەی توێژینەوەی بۆ ڕوون کردنەوەی ڕاستییەکان و زانیارییە بە دەست گەیشتووەکان لە کەناڵێکی ئاسمانی سەر بە حەشدی شەعبی لە پێناو خزمەت بە بەرژەوەندیگەلی نیشتمانی و ڕوون کردنەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی وڵاتدا دەرکراوە.

شایانی باسە، میدیاکانی سەر بە حەشدی شەعبی رۆژی هەینی گرتەیەکی دەنگیان بڵاو کردەوە کە تێیدا ئیدعا دەکرێ سەرلەشکەر مەحمود خەلەف فەلاحی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار لە گفتوگۆی تەلەفونی گەڵ کەسێکی عێراقی کە دەوترێ بە کرێ گیراوی سیایە، زانیاریگەلی هاوپەیوەند بە شوێنی مانەوەی ئەرتەشی عێراق، هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی ئاڵوگۆڕ دەکەن.

هەروەها لەو گرتەیەدا، سیخۆری عێراقی سیا بە ڕوونی ناوی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە شاری سنووریی قائم و شوێنی سەقامگیربوونیان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی دەهێنێ و دەستخۆشی لە فەلاحی دەکات بۆ پێدانی زانیاریی دروست.

News Code 27264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =