بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشی لە گەڵ یوسف عوسه‌یمین ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، جەختی کرد: نیگه‌رانین له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی فاكته‌ری كورد له سووریا و به‌كارهێنانی كورد بۆ دابه‌شكردنی سووریا.
لاڤرۆف بە ئاماژە بە شەڕ و پێکدادانی گرژی نێوان کورد و عەرەب لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا وتی: لە دانوستانمان له گه‌ڵ ڕێكخراوه كورد و عه‌ره‌به‌كاندا جەختمان لە زەروورەتی گفتوگۆ و دیالۆگ له چوارچێوه‌ی ڕێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریادا کرد و لەمناوە كورده‌كان پێشوازی لە گفتوگۆ دەکەن.
وەزیری دەرەوەی سووریا بیری هێنایەوە: ئه‌مریكا كورده‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی فورات له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خۆبەڕێوەبەرەوە كه یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریاش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. نیگه‌رانین له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی فاكته‌ری كورد له سووریا و به‌كارهێنانی كورد بۆ دابه‌شكردنی سووریا. هیوادارین ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كانی ببێت له‌سووریا كه بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشێل ده‌كات و هاوسه‌نگیی به‌رژه‌وه‌ندیی نێوان گرووپه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و ئیتنیكییهكانی ئه‌و وڵاته تێكده‌دات.
بۆچوونی ئێوە