بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر سەید ئەحمەد بەرزنجی لە ڕیوڕەسمی کرانەوەی کۆنگرەی نێونەتەوەیی ناودارانی کورد لە زانکۆی کوردستان، ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە جیهان بە قەیرانگەلی قووڵی ئایدیالۆژیای داگیرکارانەوە سەرقاڵە، کۆنگرەیەک لە پایتەختی مێژوویی ئەردەڵان و لە شاری بەرخۆدان و فەرهەنگ بەڕێوە دەچێت.
ڕاشیگەیاند: ئەو ئایدیالۆژیانە بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی خوێنینی تیرۆریستی لە ناوچەدا و چارەسەریی ئەو قەیرانە پێویستی بە هاودڵی و یەکڕیزیی موسڵمانانە.
نوێنەری سەرۆک کۆماری عێراق لە درێژەدا وتی: لە سەردەمێک کە ئێران کەوتۆتە بەر شاڵاوی هێرشی ئایدیالۆژی و داگیرکارانە، کۆنگرەی ناودارانی کورد بەڕێوە دەبا و ئەمە لە خۆیدا هەنگاوێکی بێ هاوتایە بۆ مێژوو.
سەید ئەحمەد بەرزنجی بیری هێنایەوە کە کوردەکان لە درێژەی مێژوودا نیشانیان داوە کە هەموو هەوڵیان بۆ بەرزڕاگرتنی فەرهەنگی مرۆیی دەخەنە گەڕ و بوونی سەدان ناوداری کورد لە دڵی مێژوودا بەڵگەیەکە بۆ ئەو باوەڕە. بەڵام لەو ڕووەوە کە دەوڵەتانی ناوچە بە پێی پرسی ئەتنیکی و ڕەگەزی دامەزراون هیچکات ئاماژەیان بە ناوی ناودارانی کورد نەکردووە.
ناوبراو لە کۆتاییدا وێرای دەستخۆشی لە بەرپرسانی بەڕێوەبەری کۆنگرە، وتیشی: ئێرانە وڵاتێکە کە هەمیشە پاڵپشتی کوردەکان بە تایبەت کوردی عێراق بووە و ئەوە لە هەلومەرجێکدا سەلماندووە کە کوردانی عێراقی ئەنفال دەکران و تاقە وڵاتێک لەو کاتەدا بە دەنگمانەوە هات ئێران بوو و تاقە وڵات کارەساتی حەڵەبجەی بە گوێی جیهاندا گەیاند، ئێران بوو.
Your Comment