بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید موحەمەد حسێنی شاهڕوودی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یەکەم کۆنگرەی ناودارانی کورد لە هۆڵی مەولەوی زانکۆی کوردستان وتی: ڕێزگرتن لە گەورەکان و ئەوانە کە فەرهەنگی نەتەوەیەک گەشە پێدەدەن و دەبنە هۆی شانازی نەتەوەیەک لە نیشانەکانی تێگەیشتن و ئەخلاقی جوانێکە کە ئیسلام فێرمانی کردووە.
ناوبراو ڕێزگرتن و ڕێزلێنان بە گەورەکانی نیشانەی فەرهەنگ و دینداری هێنایە یەژامر و زیادی کرد: بەرەکەتی هەر نەتەوەیەک بە هۆی هەبوونی گەورەگەلێکە کە لە بواری جیاواز توانیویانە یەک پلە زانست، فەرهەنگ، ئەخلاق و فەرهەنگ و هونەری نەتەوەی خۆیان بەرز بکەنەوە.
ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی کردە سەر قسەیەکی مەڵا موستەفا بارزانی و زیادی کرد: بە وتەی ناوبراو لە هەر کوێ کورد هەبێت ئەوێ ئێرانە و کورد لە هەر کوێ بێت ئێرانییە.
Your Comment