تورکیا کارگێڕی باڵوێزخانەی عێراق لە ئەنقەرەی بانگهێشت کرد

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بانگھێشتی کارگێڕێ باڵوێزخانەی عێراق لە شاری ئەنقەرە جەختی لە ئیرادەی ئەو وڵاتە بۆ درێژەی ئۆپەراسیۆنە دەرەوە سنوورییەکانی لە دژی پەکەکە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگھێشتی کارگێڕێ باڵوێزخانەی عێراق لە شاری ئەنقەرە کرد و پێی ڕاگەیاند کە تورکیا پێداگرە لە درێژەی لە ئۆپەراسیۆنە دەرەوە سنوورییەکانی لە دژی گرووپگەلی تیرۆریسی.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی دەرەوە عێراق بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک هەڵمەتی ئەم دواییە تورکیا لە بوردۆمانی ناوچەی کورتەکی پارێزگای سلێمانی ئیدانە کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە هێرشی سەربازیی تورکیا پێشێل کردنی سەروەریی عێراق و بە پێچەوانەی پەێنسیپگەلی نیازپاکانەی درواسێتییە.

عێراق هەروەها لەو بەیاننامەیەدا داوای لە دراوسێی باکووریی خۆی کردووە کە بۆردومان ناوچەکانی عێراق بوەستێنێت و ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرێ و بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکان هاوکاری بکات.

لە بەرامبەردا حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە بانگهێشتی حیسام محەمەد کارگێڕێ باڵوێزخانەی عێراق و پەیامی ئەنقەرە، ڕایگەیاند: لێدوانی عێراق لەبارەی بانگەشەی ھەبوونی زیانی سڤیل لە ئۆپەراسیۆنە دەرەوە سنوورییەکان بە بێ ناوھێنانی پەکەکە، لەگەڵ ئەو ژینگە ئەرێنییەی پەیوەندییەکانمان یەک ناگرێتەوە کە لەم دواییەدا لە میانی سەردانەکانی بەرپرسانی باڵا بەدەست ھاتووە. ڕاشمانگەیاندووە کە رێز لە سەروەری عێراق دەگرین و بەم ھۆیەوە پێویستە تیرۆریستان لە خاکەکەیدا نەحەوێندرێتەوە. ھاوکات ئاماژە بەوەشکراوە کە ئۆپەراسیۆنەکانمان بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبن

News Code 27196

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =