بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆیتێرز، مارک سپێر سەرپەرەشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا متمانەی دا بە هاوپەیمانانی ناتۆ کە وڵاتەکەی بە دوای شەڕ لە گەڵ ئێران نییە.
هەڵبەت ناوبراو ئیدعایشی کرد کە واشنتۆن تاقەتی هیچ ڕووداوێکی دیکەی نییە.
شایانی باسە ئەمریکا، ئێران بە هێرش کردنە سەر نەوتکێشەکانی دەریای عەمان تۆمەتبار دەکا.
پێدەچێ لە دانیشتنی چەند خولەکیی کۆبوونەوەی رۆژی ڕابردووی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ، وەزیری بەرگریی فەڕەنسا هوشداری بە ئەمریکا داوە کە نابێ ناتۆ لە هیچ ڕاسپاردەیەکی سەربازیی دیکە لە کەنداوی فارس تێوەگلێنێت.
لەمناوە سپێر کە تەنیا ٢ رۆژە سەرپەرەشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەتی لە ئەستۆ گرتووە، لە لایەن چینیشەوە سەبارەت بە خۆبواردن لە تۆڵەستاندنەوەی لە پێکەن هوشداری پێدرا.
کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ بە تەوەری ڕاسپاردەی ئەو ڕێکخراوە لە ئەفغانستان، شەوی ڕابردوو (پێنجشەممە) لە برۆکسێل بەڕێوەچوو.
Your Comment