بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیدارەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، سەید عەباس مووسەوی بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی بوردمانی کیمیایی سەردەشت وتی: ئێران بەردەوام نیشانی داوە کە شەڕخواز نییە بەڵام شۆڕشگێڕە و لە ژێر توندترین گوشارەکانیش لە سێبەری بەرخۆدانی گەل، سەکەوتوو دەبێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئێرانی ئیسلامی ئەهلی گفتوگۆیە و ستراتیژی بنەڕەتیی، بەرخۆدان لە بەرانبەر هەموو گوشارە دوژمنکارانەیە زیادی کرد: ئێستا لە هەفتەی مافع مرۆڤی ئەمریکیداین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: لە نموونە بەرچاوەکانی ئەو مافە مرۆڤە درۆییە تیرۆری ڕێبەر لە ٦ ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٠، کارەساتی هەفتی پووشپەڕی هەمان ساڵ، تێکشکانی فڕۆکەی موسافربەری ئێران بە ٢٩٠ موسافری بێ تاوانەوە لە لایەن ئەمریکاوە لە ١٢ ی پووشپەری ١٣٦٧ و بوردمانی کیمیایی سەردەشت لە ساڵی ١٣٦٦ ە.
ناوبراو سەبارەت بە ئامانجەکانی سەفەری خۆی بۆ ئازەربایجانی ڕۆژاواش ڕایگەیاند: بەرز ڕاگرتنی یاد و بیری قوربانیانی بوردمانی کیمیایی سەردەشت کە لە لایەن سەدام و بە ڕێنوێنی ئەمریکا ڕووی دا لە گرینگترین ئامانجەکانی سەفەری خۆی بۆ ئەو پارێزگایەیە.
Your Comment