بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوپا نیووز، پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدای هێزی زەوینی سوپا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد: شەوی ڕابردوو گرووپێکی تیرۆریستی دژە شۆڕش سەر بە ئیستکباری جیهانی کە ویستیان دزە بکەنە ناو سنوورەکانی وڵاتەکەمان لە چاڵدۆڕان کەوتنە بۆسەی هەواڵگری هێزەکانی ئێران.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ لە شەڕەکەدا تیرۆریستێک کوژراوە، دوو کەسیان لێ بریندار بووە و یەکێکیان دەستبەسەر کراوە.
هەروەها ڕاشگەیێندراوە کە ڕێژەیەکی زۆر چەک و جیهازات و تەقەمەنی و سیستەمی پەیوەندی لەو تیرۆریستانە گیراوە.
دوو هێزی بڕیارگەی حەزرەتی حەمزە سەیدولشوهەدای سوپای پاسداران لەم شەڕەدا بە سووکی بریندار بوونە.
Your Comment